ڕاوێژکاری خامنەیی : جارێکی دیکە شەڕ دەست پێ دەکاتەوە

ڕاوێژکاری خامنەیی : جارێکی دیکە شەڕ دەست پێ دەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری خامنەیی : جارێکی دیکە شەڕ دەست پێ دەکاتەوە

یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئاگۆست ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەیە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ جارێکی دیکە دەست پێ بکاتەوە.

سەفەوی لەم پەیوەندییەدا دەڵێت: "ئێستا لە ئاگربەست دا نین، ئەمە تەنیا قۆناغێکی دیکە لە شەڕەکەیە و هیچ گرێبەست و یاسانامەیەک لە نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل دا نییە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەری هەیە پاش ئەم شەڕە چیدیکە شەڕێکی دیکە ڕوو نەدات.

قسەکانی ئەم ڕاوێژکارەی خامنەیی لەکاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، وتبووی: "من وەک کارناسێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە ٤٠ ساڵ ئەزموونەوە، لەسەر ئەو بڕوایە نیم کە شەڕێکی دیکە بەم نزیکانە ڕوو بدات".
 

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە