ناتانیاهوو : تەنانەت بە ئاگربەستیش، سوپای ئیسرائیل غەززە كۆنتڕۆڵ دەكات

ناتانیاهوو : تەنانەت بە ئاگربەستیش، سوپای ئیسرائیل غەززە كۆنتڕۆڵ دەكات
پەیامی کورد    ...   ناتانیاهوو : تەنانەت بە ئاگربەستیش، سوپای ئیسرائیل غەززە كۆنتڕۆڵ دەكات

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەنانەت ئەگەر حەماسیش بە ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕازی بێت، ئەوە سوپای ئیسرائیل کۆنترۆڵی غەززە دەکات و بەم نزیکانە شەڕی ناوچەکە کۆتایی دێت. جەختیشی کردەوە: حەماس لە غەززە نامێنێتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە پلانی كۆنتڕۆڵكردنی غەززە لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە پەسەند کراوە. بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، ئیسرائیل کاتز  ڕێگەی بە بانگهێشتکردنی نزیکەی ٦٠ هەزار سەربازی یەدەگ بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە داوە.

ئەم بڕیارە فشارەکانی سەر حەماسی زیاتر کردووە، لە كاتێكدا نێوەندگیرانی نێودەوڵەتی چاوەڕوانی ووڵامی فەرمی ئیسرائیل بۆ دوایین پێشنیاری ئاگربەستن. وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ووڵاتەکەی بە مەرجەکانی خۆی کۆتایی بە شەڕی غەززە دەهێنێت.

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە