وەزیری بەرگری ئیسرائیل : پلانی سوپا بۆ تێکشکاندنی حەماس لە غەززە پەسەند کرا

وەزیری بەرگری ئیسرائیل : پلانی سوپا بۆ تێکشکاندنی حەماس لە غەززە پەسەند کرا
پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری ئیسرائیل : پلانی سوپا بۆ تێکشکاندنی حەماس لە غەززە پەسەند کرا

وەزیری بەرگری ئیسرائیل : پلانی سوپا بۆ تێکشکاندنی حەماس لە غەززە پەسەند کرا | بەم زووانە دەروازەکانی دۆزەخ بە ڕووی بکوژان و دەستدرێژکارانی حەماس دەکرێتەوە

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: "بەم زووانە دەروازەکانی دۆزەخ بە ڕووی بکوژان و دەستدرێژکارانی حەماس دەکرێتەوە تا ئەو کاتەی بە مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە ڕازی دەبن، بە پلەی یەکەم ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و داماڵینی چەک".
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هۆشداری دا ئەگەر حەماس بەم مەرجانە ڕازی نەبێت، شاری غەززە، هەمان چارەنووسی شارەکانی ڕەفەح و بەیت حانوونی دەبێت كە لە ئۆپراسیۆنەکانی پێشووتری ئیسرائیل دا بەشێکی زۆریان وێران بوون.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە