هاووڵاتییەکی هەرسینی لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر کرا

هاووڵاتییەکی هەرسینی لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد   ...   هاووڵاتییەکی هەرسینی لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر کرا

تاران؛ دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرسین لەلایەن کارمەندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران

بەپێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ، بەكرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ پێشکەشکردنی هیچ فەرمانێکی قەزایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕامین ڕۆستەمی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی تاران و دەست بەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر كردن و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە، لەبەردەستدا نییە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە