رۆیتەرز : ئێران یەکەم مانۆڕی سەربازی خۆی دوای شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێكرد

رۆیتەرز : ئێران یەکەم مانۆڕی سەربازی خۆی دوای شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێكرد
پەیامی کورد   ...   رۆیتەرز : ئێران یەکەم مانۆڕی سەربازی خۆی دوای شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێكرد

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە یەکەمین مانۆڕی سەربازی سەربەخۆی خۆی لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل لە مانگی جوون، دەستپێکرد.

بەگوێرەی میدیاكانی حكوومەتی، ئەو مانۆڕە بە ناوی "دەسەڵاتی هەمیشەیی ١٤٠٤" (اقتدار پایدار ١٤٠٤)، لە کەندئاوی عوممان و زەریای هیندی بەڕێوەچوو. 

لەم مانۆڕەدا کەشتییە جەنگییەکانی کۆماری ئیسلامی، مووشەکی کرووزیان لەوانە; "نەسیر" و "قەدیر" ئاراستەی ئامانجە دەریاییەکان کرد و یەکینەکانی بەرگری کەنارئاوەکانیش لەو ئۆپراسیۆنەدا بەشدار بوون.

شارەزایانی نێودەوڵەتی دەڵێن ئامانجی سەرەکیی ئەو مانۆڕە هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ دووبارە نیشاندانەوەی دەسەڵاتی سەربازی خۆی دوای ئەو زیانە قورسانەیە كە لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دا تووشی بوو، شەڕێک کە بە ووتەی چاودێران لاوازی تووندی بەرگری ئاسمانی و شكستی پێکهاتەی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کرد.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە