نێوەندگیری ئەمریکا ؛ سووریا و ئیسرائیل خۆیان بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی ئامادە دەکەن

پەیامی کورد ... نێوەندگیری ئەمریکا ؛ سووریا و ئیسرائیل خۆیان بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی ئامادە دەکەن
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بڕیارە حکوومەتی نوێی سووریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا ڕێککەوتنێکی ئەمنی واژوو بکەن. ئەم ڕێککەوتنە ڕۆژی سێی خەرمانان، یەك ڕۆژ دوای ووتارەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکكۆماری کاتی سووریا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، واژوو دەكرێت.
بەرپرسانی سووریا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕێککەوتنەکە بە تەواوی لایەنی ئەمنیەتی هەیە و ئامانج لێی کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتە و لە ئێستادا هیچ نیازێک بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێکی ئاشتی هەمەلایەنە لەگەڵ ئیسرائیل دا نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی واشینتۆن، ڕۆڵی نێوەندگیری لەم دانووستانانەدا بینیوە و لەگەڵ بەرپرسانی سووریا چەندین دیداری هەبووە.





