باری نائاسایی لە تاران و زۆربەی شارەکانی ئێران | هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و داخرانی ئاسمانی پایتەخت

پەیامی کورد ... باری نائاسایی لە تاران و زۆربەی شارەکانی ئێران | هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و داخرانی ئاسمانی پایتەخت
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕاگەێندراوە که سەرجەم گەشتەكان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خومەینی هەڵوەشانەوه و له ئێستادا ئاسمانی تاران داخراوه .
🔻 گەشتیارانی فڕۆکەخانەکە ڕایانگەیاندووە، گەشتەکان یەک لەدوای یەک هەڵوەشاونەتەوە و ڕێگە بە هاتن و چوونی هیچ گەشتێك نەدراوە.
🔻 سەرچاوە ئەمنییەکان باس لە ئەگەری هەڕەشەی ئاسمانی یان باری نائاسایی سەربازی دەکەن.
🔻 داخستنی تەواوەتی ئاسمانی پایتەخت كارێكی كەم وێنەیە کە دەکرێت نیشانەی ڕووداوێکی گەورەی ئەمنیەتی یان ئامادەباشی ئاسمانی بێت.
🔻 هێڵی ئاسمانی تورکیا کە بە نیازی چوون بۆ ناو خاکی ئێران ەوە، لەناکاو ڕێگاکەی بە گۆڕینی ڕێگاکەی بۆ نزیکترین شاری تورکیا لادا.
🔻 گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراقە وە بۆ ئێران بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون.
🔻 بەپێی هەندێک سەرچاوە، مانۆڕی مووشەکی بالیستیکی ئێران لە ئەهواز بووە هۆی داخستنی کاتی ئاسمانی ئێران.
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە




