ناتانیاهوو : ئێران ئامانجی کۆتایی ئێمەیە – “سەرهەڵدانی شێرەکان” دژی کۆماری ئیسلامی ئێران

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ئێران ئامانجی کۆتایی ئێمەیە – “سەرهەڵدانی شێرەکان” دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە گفتوگۆیەك دا لەگەڵ پادكاستی “ Trigger Unleashed “جارێكی دیكە دووپاتیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئامانجی سەرەکی شەڕەکانی داهاتووی ئیسرائیل ە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە دروشمی دژە ڕۆژئاوایی و دژە ئیسرائیلی ڕێژیم ووتی:
"کاتێک ئێوە باوەڕ بەم درووشمانە بكەن - و منیش باوەڕم کرد - ئەو كاتە تێدەگەن کە ئەوەی دەبێت بیکەن، لە کۆتایی دا بەئامانج گرتنی خودی ئێرانە."
ناتانیاهوو لە درێژەی قسەکانیدا ووتی :
، “لە ڕۆژی دووەمی شەڕەکەدا، دوای ئەوەی خراپترین هێرشمان بۆ سەر جوولەکەکان لە دوای هۆلۆکۆستەوە ئەزموون کرد، بۆ هەندێک ڕەنگە ئەم ئامانجە وەک خەیاڵێك وابێت.
بەڵام بۆ من ڕوون بوو کە ئیسرائیل بە خێرایی دەگەڕێتەوە، حەماس لەناو دەبات، پاشان حێزبۆڵڵا لەناو دەبات، پاشان ڕژێمی ئەسەد دەڕوخێنێت و دواجار ئێران بە لێدانێک دەکاتە ئامانج کە جیهان تووشی سەرسووڕمان دەکات”.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی وتی؛
"من ئەم شەڕە سەرسووڕهێنەرە ١٢ڕۆژە لەگەڵ ئێران بە سەرهەڵدانی شێرەکان ناودەبەم، چونکە لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە، گەلی ئیسرائیل وەک شێر هەڵدەستن، ڕێك ئەو كارەی كە سەربازەکانمان كردیان."





