سوپای پاسداران : خامنەیی لە حەشارگەدایە ؛ ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەوڵی تیرۆرکردنی ڕابەری کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد ... سوپای پاسداران : خامنەیی لە حەشارگەدایە ؛ ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەوڵی تیرۆرکردنی ڕابەری کۆماری ئیسلامی
ماڵپەڕی بەسیرەت، سەر بە بەشی سیاسی سوپای پاسداران، دانی بەوەدا نا کە ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوای تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامیدان. ئەو دەزگای میدیایی یە هۆکاری وەک پێداگری خامنەیی لەسەر لەناوبردنی ئیسرائیل وەک هۆکاری سەرەکی ئەم هەڕەشانە هێناوەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خامنەیی لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژە و ڕۆژانی دوای ئەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تەنیا سێ پەیامی ڤیدیۆیی لە پەناگەكانەوە بڵاو کردووەتەوە. سەرچاوە ناوخۆیی یەکان دەڵێن کە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگەوە بە دەگمەن لە شوێنی گشتی دا بیندراوە و دوایین دیارنەمانی ئەو لە مەراسیمی ئەربەعین لە بەیتی ڕێبەری ئاشكرا بوو.
هەروەها بەرپرسانی ئیسرائیل پێشتر هۆشدارییان بە خامنەیی دابوو کە "کاتێک لە حەشارگەكە دێتە دەرەوە سەیری ئاسمان بکات"؛ هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆ کە نیشان لە لاوازی ڕابەری کۆماری ئیسلامی و نا توانایی سوپای پاسداران لە پاراستنی ناوبراو نیشان دەدات.
ئەم دانپێدانانەی دەزگای ڕاگەیاندنی سەر بە سوپای پاسداران جارێکی دیکە ترس و گۆشەگیری خامنەیی نیشان دەدات؛ سەرکردەیەک کە خۆی لە بەرابەر خەڵکدا بە بێ پەنا و لە بەرابەر زلهێزە بیانییەکان دا تەواو لاواز دەبینێ.





