وەزارەتی ناوخۆ : کامێراکانی تیژڕەوی سەرپێچیی هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆماردەکەن

وەزارەتی ناوخۆ : کامێراکانی تیژڕەوی سەرپێچیی هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆماردەکەن
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی ناوخۆ : کامێراکانی تیژڕەوی سەرپێچیی هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆماردەکەن

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەک دا ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم شۆفێران پابەندی ڕێنمایی یەکانی هاتووچۆ بن، بەتایبەتیش ئەو شۆفێرانەی کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان هی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقە یان تابلۆی بیانین.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە هەرێمی کوردستان، توانای تۆمارکردنی هەموو جۆرە تابلۆیەکیان هەیە.

وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات، دواتر ڕووبەڕووی سزای دارایی دەکرێتەوە، تەنانەت ئەگەر خاوەنی تابلۆی شارەکانی دیکەی عێراق یان تابلۆی بیانیش بێت.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە