ڕفاندنی ئاخووندێكی حکوومەتی لە بزمان ؛ بەبارمتەگرتنی گومانئاوی لە دڵی سیستان و بەلووچستان

پەیامی کورد ... ڕفاندنی ئاخووندێكی حکوومەتی لە بزمان ؛ بەبارمتەگرتنی گومانئاوی لە دڵی سیستان و بەلووچستان
بەشێک لە میدیاکانی سەر بە سوپای پاسداران باسیان لە ڕفاندن و بەبارمتەگرتنی ئاخووندێكی حکوومەتی لە شاری بزمان سەر بە ئێرانشار کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، فەلاحپوور، یەکێک لە ئاخووندەكانی ڕێژیم، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە ڕفێندراوە. هێرشبەرەکان کە لە ئۆتۆمبێلێکی پژۆدا بوون، ئەویان لە ناوەندی شاردا کردووەتە ئامانج و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
بە ووتەی کوڕی پیاوەکە کە لەگەڵی بووە، هێرشبەرەکان کە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆدا بوون، هێرشیان کردووەتە سەر فەلاحپوور و بە ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە بۆ شوێنێکی نادیار.
فەلاح پوور، دەرچووی مەدرەسەی قوم، ئێستا لە ناوچەی بۆزمان سەر بە شاری ئێرانشار میسیۆنێرە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




