پەسند كردنی بڕیارنامەی پەرلەمانی هۆڵەندا لە دژی حەماس 

پەسند كردنی بڕیارنامەی پەرلەمانی هۆڵەندا لە دژی حەماس 
پەیامی کورد   ...   پەسند كردنی بڕیارنامەی پەرلەمانی هۆڵەندا لە دژی حەماس 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا بە پەسەند كردنی بڕیارنامەیەک، جەختی لەوە کردەوە کە "ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامی حەماس دەبێت بە تەواوی لەناو ببرێت".

ئەو بڕیارنامەیە کە لەلایەن پارتی ڕاستڕەوی ئازادی پێشنیار کرابوو، هەروەها باس لەوە دەكات کە حەماس نابێت هیچ ڕۆڵێکی لە داهاتووی غەززەدا هەبێت.

دەنگدانەکە لە پەرلەمان تەنها چەند کاتژمێرێک دوای دەست لەکارکشانەوەی کاسپەر فێڵدکامپ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا هات کە دوای ناکۆکی لەگەڵ کابینەکەی لەسەر سزاکانی سەر ئیسرائیل دەستی لەکارکشاندەوە.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە