ڕۆژنامەی لوبنانی : حیزبۆڵڵا ئامرازێکی فشاری کۆماری ئیسلامی ئێران ە لە لوبنان

ڕۆژنامەی لوبنانی : حیزبۆڵڵا ئامرازێکی فشاری کۆماری ئیسلامی ئێران ە لە لوبنان
پەیامی کورد   ...   ڕۆژنامەی لوبنانی : حیزبۆڵڵا ئامرازێکی فشاری کۆماری ئیسلامی ئێران ە لە لوبنان

ڕۆژنامەی "نەدای وەتەن"ی لوبنانی لە ڕاپۆرتێک دا سەبارەت بە نفووزی ئێران لەو ووڵاتە نووسیویەتی: "لوبنان ئەمڕۆ لە ژێر چنگی نفووزی ناوچەیی دایە؛ جێگایەك کە حیزبۆڵڵا بووەتە ئامرازێک بۆ فشارەکانی ئێران، دوور لە بەرژەوەندی حکوومەت و خەڵك".

ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە حیزبۆڵڵا نەک هەر ئەکتەرێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکوو بووەتە "ئامرازێکی وورد بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئێران" کە ئەرکی هەڵگیرسانی فیتنەی ئایینی و لاوازکردنی هەر دەسەڵاتێکی نیشتمانییە کە پشتیوانی لە سەقامگیری بکات.

بە ووتەی نەدای وەتەن، سەرکردەکانی حیزبۆڵڵا، دوای سەفەری عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی بۆ بەیرووت، کۆبوونەوەی چڕ و پڕیان لەگەڵ گرووپەكانی میحوەری خراپە، لەوان; حەماس و جیهادی ئیسلامی ئەنجام داوە. سەرچاوەكان باس لەوە دەکەن کە حیزبۆڵڵا جارێکی تر لەم کۆبوونەوانەدا دژایەتی خۆی بۆ ڕادەستكردنی چەك دووپات کردووەتە و ئەوی بە بەشێك لە پابەندبوون بە فەرمانەکانی تاران زانیوە.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە