لە ماوەی کەمتر لە هەشت مانگدا ٨٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

پەیامی کورد ... لە ماوەی کەمتر لە هەشت مانگدا ٨٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون
بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی یەوە تا ئێستا ٨٠٠ کەسی لە سێدارە داوە.
لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٠ زیندانی سیاسی و مەزهەبی لەسێدارە دراون. هەر لەو ماوەیەدا لانی کەم ٢٢ ژن و منداڵێکی تاوانبار لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
لە کۆی ئەو ٨٠٠ بەندکراوە کە لە سێدارە دراون، ١١٦ کەسیان کورد بوون، ١٠٧ کەسیان لوڕ بوون، ٩٢ کەسیان بەلووچ و ٨٢ کەسیان تورک بوون.
هەروەها و بەپێی ئامارەکان ، لانی کەم ٤٦ هاووڵاتی خەڵکی ئەفغانستان لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.





