ترامپ بەنیازە پلۆتۆنیۆم وەک سووتەمەنی بۆ کوورە ئەتۆمییەکان بەکاربهێنێتەوە

پەیامی کورد ... ترامپ بەنیازە پلۆتۆنیۆم وەک سووتەمەنی بۆ کوورە ئەتۆمییەکان بەکاربهێنێتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەنیازە پلۆتۆنیۆم کە لە سەردەمی جەنگی سارددا ماوەتەوە، وەک سووتەمەنی بۆ 'ڕێئاکتۆر' کوورە ئەتۆمییە نوێیەکان بەکاربهێنێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی ترامپ بەنیازە نزیکەی ٢٠ تۆن پلۆتۆنیۆم، کە لە کڵاوەی ئەتۆمی هەڵوەشاوەوە دەرهێندراوە، وەک سووتەمەنی بۆ ڕیئاکتۆرەکانی ووزەی ئەمریکا بەکار بهێنێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە ترامپ پێشتڕ واژووی لەسەر ڕاگرتنی فڕێدانی پلۆتۆنیۆمی زیادە کردبوو، بۆ ئەوەی وەک سووتەمەنی لە ڕیاکتۆرە ئەتۆمییە پێشکەوتووەکان دا بەکاری بهێنێتەوە.
ڕوونیش کراوەتەوە، بەکارهێنانی پلۆتۆنیۆم وەک سووتەمەنی تەنیا لە تاقیکردنەوی کورت دا بەکارهێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کۆی گشتی پلۆتۆنیۆمی بەکارهێندراوی کۆگاکان، ٣٤ تۆنە و ئەمەریکا بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٠وە پابەندە بە فڕێدانی ئەو ماددەیە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




