سەرۆک عەون: لوبنان چاوەڕێی ئیسرائیلە بۆ وەڵامی داواکارییەکەی باراک

سەرۆک عەون: لوبنان چاوەڕێی ئیسرائیلە بۆ وەڵامی داواکارییەکەی باراک

 

سەرۆک کۆماری لوبنان، جۆزێف عەون، لە کۆشکی بابدە لە دیدارێک لەگەڵ سیناتۆر دارین لاهود و شاندی ئەمریکایی وتی:
لوبنان چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلە بۆ کاغەزەکەی تۆماس باراکە.
جەختی کردەوە لە گرنگی نوێکردنەوەی ئەرکی هێزە نێودەوڵەتییەکانی یونیفیل و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1701.
داوای کرد ئەمریکا بەردەوام بێت لە پشتگیری سوپای لوبنان بە کەرەستە، پاراستنی سنوور و یارمەتی دارایی، بە تایبەتی لە بارودۆخی ئابوورییە سەختدا.
وتی سوپای لوبنان ئەرکەکانی فراوانن و هەموو خاکی و سنوورەکان دەگرنەوە.
ئاماژەی کرد بە پابەندبوونی حکومەت بۆ چاکسازی و بەردەنگبوون بە گەندەڵی.
پەیوەندییەکانی لوبنان و سوریا لەگەڵ سیناتۆر لاهود تاوتوێ کرا، بە تایبەتی سەبارەت بە سنوورەکان و گەڕانەوەی ئاوارە سوریاکان.
سیناتۆر لاهودیش پشتگیریی ئیدارەی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی لوبنان جەختی لەسەر کرد.

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە