ئیلام | دەرچوونی حوكمی بەندکران و لێدانی قامچی بۆ کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسی پێشوو

پەیامی کورد ... ئیلام | دەرچوونی حوكمی بەندکران و لێدانی قامچی بۆ کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسی پێشوو
بە پێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، کیانووش چراغی، ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد و خەڵکی دێهلۆران، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی یەوە بە ١٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کراوە.
ئەم حوکمە لە کاتێکدا دەرچووە کە پێشتر چراغی بەهۆی چالاکییە سیاسی و مەدەنیەکانیەوە لەژێر فشار و دەست بەسەری دا بوو.
ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە




