ترامپ : تاکە ڕێگە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەناوبردنی حەماس ە / "من دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانم لەناوبرد".

پەیامی کورد ... ترامپ : تاکە ڕێگە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەناوبردنی حەماس ە / "من دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانم لەناوبرد".
ڕۆژی دووشەممە، پێش دیدارەکەی لەگەڵ ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی "ترووس" جەختی لەوە کردەوە؛
"گەڕانەوەی بارمتە ماوەکان تەنها کاتێک مومکین دەبێت کە ڕووبەڕووی حەماس ببنەوە و لەناوببرێ. تا زووتر ئەم کارە بکرێت، ئەگەری سەرکەوتن زیاتر دەبێت".
ترامپ لە درێژەدا بە ئاماژەدان بە سەرۆکایەتی پێشوو نووسیویەتی : لەبیرتان بێت من ئەو کەسە بووم کە دانووستانم کرد و سەدان بارمتەم ئازاد کرد و بۆ ئیسرائیل و ئەمریکام گەڕاندنەوە، من ئەو کەسە بووم کە لە ماوەی شەش مانگدا کۆتاییم بە شەش جەنگ هێنا، كەسێك بووم کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانم وێران کرد.
لە کۆتایی دا زیادی کرد : یان بۆ بردنەوە یاری بکە یان بە هیچ شێوەیەک یاری مەکە.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە




