هەوڵی ئۆکراین بۆ تەقینەوە لەسەر پردی کریمە پووچەڵ کرایەوە

هەوڵی ئۆکراین بۆ تەقینەوە لەسەر پردی کریمە پووچەڵ کرایەوە
پەیامی کورد   ...   هەوڵی ئۆکراین بۆ تەقینەوە لەسەر پردی کریمە پووچەڵ کرایەوە

▫️دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا هەوڵێکی دیکەی کیێڤ بۆ تەقاندنەوەی بۆمبێکی بەهێز کە لەناو ئۆتۆمبیلێک دا لەسەر پردێکی کریمە چێنرابوو، پووچەڵکردەوە.

▫️ئۆتۆمبێلێک کە بۆمبێکی بەهێزی دروستکراوی ماڵەوەی هەڵگرتبوو، لە ئۆکراین لە ڕێگەی چەند ووڵاتێکەوە هاتە ناو ڕووسیا. ئۆتۆمبیلەکە لە بازگەی نێودەوڵەتی ڤێرخنی لارس لە کۆماری ئۆسێتیای باکوور – ئالانیا سنووری ڕووسیا و جۆرجیا بەزاندووە و بڕیاربوو بەرەو خاکی کراسنۆدار بڕوات.

▫️بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، بڕیاربوو دواتر ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆمبەکەی هەڵگرتبوو، ڕادەستی شۆفێرێکی دیکە بکرێتەوە، کە بڕیار بوو بە شۆفێری کریمەدا بیباتە سەر پردی کریمە بەرەو کریمە و ببێت بە خۆکوژێکی بێ ئاگا، کە ڕژێمی کیێڤ بەنیازی ئەوە بوو کە نەزانییەکەی بقۆزێتەوە.

▫️سەرەڕای هەموو فێڵەکانی تیرۆریستانی ئۆکرانیا، ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا توانیان بەخێرایی پلانەکانیان ئاشکرا بکەن و بۆمبەکە دەستنیشان بکەن و پووچەڵ بکەنەوە، کە بە ووریاییەوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ڤۆڵت دا چێندرابوو، هەروەها هەموو ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە گەیاندنی بۆ خاکی ڕووسیا دەستبەسەر بکەن.

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە