ڕاپۆرتێکی گرینگ لە ڕۆژنامەی دۆمانی ئیتالیاوە

پەیامی کورد ... ڕاپۆرتێکی گرینگ لە ڕۆژنامەی دۆمانی ئیتالیاوە
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دۆمانی ئیتاڵیا سەبارەت بە چڕبوونەوەی سەرکوتی ناڕازییەتییەكان لە ئێران
ڕۆژنامەی DOMANI ئیتاڵیا لە ڕاپۆرتێکدا لێکۆڵینەوەی لە سەر چڕبوونەوەی سەرکوتەکان لە ئێران بە تایبەتی دوای شەڕی دوازدە ڕۆژە کردووە. لەم ڕاپۆرتەدا چڕ بوونەوەی سەرکوتەکان، بەرز بوونەوەی ژمارەی لە سێدارەدانەکان، کوشتنی کۆڵبەران و دەرکردنی هاووڵاتیانی ئەفغانستان خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
ئەم ڕۆژنامەیە بە پشت بەستن بە ئامار و داتاکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دوخی ئەم ماوەیەی وەک نموونەی ئاشکرا و ڕوونی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران باس کردووە.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە




