سەرۆکی ووڵاتانی ئۆکراین و ئەورووپا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کۆدەبنەوە

سەرۆکی ووڵاتانی ئۆکراین و ئەورووپا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کۆدەبنەوە
پەیامی  کورد   ...   سەرۆکی ووڵاتانی ئۆکراین و ئەورووپا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کۆدەبنەوە

بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین و گەرەنتییەکان، سەرۆکانی ئۆکراین و ووڵاتانی ئەورووپا، لە ئەمریکا، لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەو ووڵاتە کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن زەمینەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان، ئەمەریکا و ڕووسیا و ئۆکرانیا خۆشبکەن.

ئەو کۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆکانی ئەورووپا و ئۆکراین لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لە کاتێکدایە، پێشتر دۆناڵد ترامپ دووپاتی ئەوەی کردبووەوە، دەتوانێت کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بێنێت، جەختیشی لەوە کردەوە، ئەستەمە ئۆکراین بتوانێت دوورگەی قرم بەدەست بێنێتەوە و ببێتە ئەندامی ناتۆش.
دووشەممە، ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەورووپا،  چاوی بە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکەوێت، سەرۆکی ئەمەریکاش پێشتر ووتبووی، ئەو چاوپێکەوتنە، بۆ ڕێگە خۆش کردنە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان من و زێلینسکی و پووتین دا بکرێت.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە