بەرزترین پلەی گەرما لە ماوەی 111 ساڵدا لە مۆسکۆ تۆمار دەکرێت

بەرزترین پلەی گەرما لە ماوەی 111 ساڵدا لە مۆسکۆ تۆمار دەکرێت
پەیامی کورد    ...   بەرزترین پلەی گەرما لە ماوەی 111 ساڵدا لە مۆسکۆ تۆمار دەکرێت

ناوه‌ندی كه‌شناسی فۆربسی ڕووسیا دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ مۆسكۆی پایته‌خت ڕیكۆردێكی شكاند كه‌ 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆمار كرابوو.
یڤگنی تیشكۆڤێتس شاره‌زا له‌ ناوه‌ندی كه‌شناسی فۆربسی ڕووسیا رایگه‌یاندوه‌، "مۆسكۆ له‌ 27ی (كانوونی دووه‌م/1)ی 1914ه‌وه‌ شاهیدی كه‌ش وهه‌وای گه‌رمی له‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بووه‌، چوونكه‌ پایته‌ختی ڕووسیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی پله‌ی گه‌رمی تۆماركردوه‌ له‌ ته‌واوی مێژووی پێوانه‌كردنی ئاسایی كه‌ش وهه‌وادا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، تا كاتژمێر 5:00ی به‌یانی دووشەممە به‌كاتی مۆسكۆ، سه‌ره‌ڕای بارانبارین، خوێندنه‌وه‌كانی گه‌رمی پێوه‌ر له‌ وێستگه‌ی كه‌شناسی مۆسكۆ بۆ 3.3 پله‌ به‌رزبووه‌".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "پله‌كانی گه‌رما له‌ ڕۆژدا به‌رده‌وام ده‌بن لە بەرزبوونەوە، ئێستاش به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ كه‌نارئاوه‌كانی ده‌ریای سوور له‌ نێوان 4-6 پله‌ی سیلیزی تۆماركراوه‌.

ڕوونیشی كرده‌وه‌، "كۆتا هه‌فته‌ی مانگی یه‌ك له‌ مۆسكۆی پایته‌خت ده‌ستیكرد به‌ هاوشێوه‌یی كه‌ش وهه‌وای مانگی (نیسان/4)، ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی گه‌رم بوو، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای زنجیره‌یه‌ك تۆماركردنی پله‌ی گه‌رمی ڕۆژانه‌ بو".

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە