کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە دەمانچەی یاری بانکێکی بڕی !
پەیامی کورد ... کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە دەمانچەی یاری بانکێکی بڕی !
کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ کە بە دەمانچەی یاری دزی لە بانکێک کرد لە شاری لیڤەرکوزنی ئاڵمانیا دەستگیرکرا. لە نزیکەی کاتژمێر ٥:٤٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی جانیوەری ، کچەکە بە بەکارهێنانی یارییەکی کۆڵت کە لە نزیکەوە لە دەمانچەیەکی ڕاستەقینە دەچێت، هەڕەشەی لە ژنێکی بانکی کردووە و چەند هەزار یۆرۆیەکی لە خەزنەی بانکی دزیوە.
دوای کاتژمێرێک بە هاوکاری ئەو شایەتحاڵانەی کە کچەکەیان بینیبوو، لە گۆڕەپانێکی بازاڕ لە یەکێک لە قەزاکانی لیڤەرکوزن دەستگیرکرا. پۆلیس دەمانچەیەکی یاری و پارەیەکی کاش لە گیرفانیدا دۆزیەوە.
پۆلیسی تاوانەکانی لیڤەرکوزن دۆسیەیەکی لە دژی ئەو کچە تۆمارکردووە.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە