فەڕەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا هۆشداری دەدەنە کۆماری ئیسلامی ئێران

پەیامی کورد ... فەڕەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا هۆشداری دەدەنە کۆماری ئیسلامی ئێران
سێ ووڵاتی ئەورووپایی هۆشداری دەدەنە کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایدەگەێنن دەست بەجێ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس دەست پێبکەنەوە
فەڕەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە کۆماری ئیسلامی کرد دەست بەجێ هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دەست پێبکاتەوە و خۆی لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئە ئاژانسە بەدوور بگرێت.
لەم بەیاننامەیەدا سێ زلهێزی ئەورووپایی وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە دابەزینی ئاستی هاوکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ ئاژانس، جەختیان لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی دەبێ پابەند بێت بە ئەرکە یاساییەكان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنیەت و چالاكی کاریگەرانەی ستافی ئاژانس لە ناوخۆی ئێران دا بگرێتەبەر.





