ئیسرائیل سێ هاووڵاتی خۆی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەست بەسەر كرد 

ئیسرائیل سێ هاووڵاتی خۆی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەست بەسەر كرد 
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل سێ هاووڵاتی خۆی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەست بەسەر كرد 

پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەو ووڵاتە (شاباك) ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جوون لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە سێ هاووڵاتی ئیسرائیلیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کردووە.

لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، مارک مۆرگین تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی ناوچەی بقاع لە ئوردن، یوونی سگال تەمەن ١٨ ساڵ و نەهوورایی عومری میزراخی تەمەن ٢٠ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری تەبریەن، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ئەرکانەی کە گوایە لە ڕێگەی تێلێگرامەوە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی کارمەندانی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران پێیان سپێردرابوو، دەست بەسەر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کردەوەکانی ئەو کەسانە بریتی بوون لە فیلم هەڵگرتن لە ڕێگریکردنی مووشەکەکانی ئێران و دانانی نارنجۆک لە شوێنی دیاریکراو و وێنەگرتنی ناوەندە هەستیارەکانی وەک نەخۆشخانە و مۆڵەکانی بازرگانی بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاری.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە