میدیاکانی ئیسرائیل باس لە "ئامادەکاری" بۆ خولێکی نوێی ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران دەکەن

میدیاکانی ئیسرائیل باس لە "ئامادەکاری" بۆ خولێکی نوێی ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران دەکەن
پەیامی کورد   ...   میدیاکانی ئیسرائیل باس لە "ئامادەکاری" بۆ خولێکی نوێی ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران دەکەن

دوای کەمتر لە هەفتەیەک لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، میدیاکانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپا و حکوومەتی ئەو ووڵاتە ئامادەکارییەکانی بۆ شەڕێکی دیکە لەگەڵ ئێران دەست پێکردووەتەوە، کارگەكانی پیشەسازی سەربازی بە خێرایی لە دۆخی زیادكردنی بەرهەم هێناندان، پلانیش بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنان لە ساڵانی داهاتوودا دادەنرێت.

ماڵپەڕی ئابووری ئیسرائیلی کالکالیست ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ نووسیویەتی کە بۆ دامەزراوەی بەرگری ئیسرائیل ڕوونە کە دەبێت ئامادەکاری بۆ خولێکی دیکەی شەڕ لەگەڵ ئێران بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی تری ئابووری ئیسرائیلی بەناوی گڵۆبز، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەدوای ئەم شەڕە بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی مۆدێرنتر لە چوونە ناو خولێكی نوێی پێشکەوتن بەردەوام دەبێت.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە