ترامپ : تەنانەت یەك وشەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران قسە ناكەم؛ دامەزراوە ئەتۆمییەکانیانمان لەناوبرد

پەیامی کورد ... ترامپ : تەنانەت یەك وشەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران قسە ناكەم؛ دامەزراوە ئەتۆمییەکانیانمان لەناوبرد
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تووند دا دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هیچ خواستێکی بۆ دانووستان لەگەڵ تاران نییە و بۆ جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لەناوچوون.
دۆناڵد ترامپ ووتی : بەپێچەوانەی ئۆباما كە ملیاردها دۆلاری لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە شکست خواردووەكەی بەرجام بە ڕێژێمی ئێران دا، من تەنانەت یەک شت بەوان پێشنیار ناکەم، من تەنانەت لەگەڵ ئەوان قسەش ناکەم، چوونکە ئێمە دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان لەناوبرد.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




