پاپ هۆشداری دەدات: زیرەکی دەستکرد مەترسیدارە، هەڵگری 'سێبەری شەیتان'ە.

پاپ هۆشداری دەدات: زیرەکی دەستکرد مەترسیدارە، هەڵگری 'سێبەری شەیتان'ە.
پەیامی کورد   ...   پاپ هۆشداری دەدات: زیرەکی دەستکرد مەترسیدارە، هەڵگری 'سێبەری شەیتان'ە.

ڤاتیکان داوای لە حکوومەتەکان کردووە بە وردی چاودێری پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد بکەن و هۆشداریشی داوە کە ئەو تەکنەلۆژیایە هەڵگری "سێبەری شەیتان"ە بەهۆی توانای بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گێڕانەوە لە زوومیت، ڤاتیکان پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای چاودێری جیهانی بۆ پەرەسەندنی زیرەکی دەستکردی کرد.
دەقێکی نوێ لەسەر ئەخلاقی زیرەکی دەستکرد کە لەلایەن دوو بەشی ڤاتیکانەوە نووسراوە و لەلایەن پاپ فرانسیسەوە پشتگیری کراوە، دەڵێت: "ناوەڕۆکی ساختە کە بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە درووست دەبێت، دەتوانێت ووردە ووردە بناغەکانی کۆمەڵگا تێکبدات".
دەقی ڤاتیکان درێژەی هەیە و دەڵێت: "ئەم بابەتە پێویستی بە یاسادانانی وورد هەیە، چوونکە زانیاری ناڕاست - بەتایبەتی لەڕێگەی میدیای کۆنتڕۆڵ کراو یان کاریگەری زیرەکی دەستکردەوە - دەتوانرێت بەبێ مەبەست بڵاوبکرێتەوە، ئەمەش سووتەمەنی جەمسەرگیری کەش وهەوای سیاسی و نائارامی کۆمەڵایەتی بێت".

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پاپ فرانسیس، سەرۆکی کەنیسەی کاتۆلیکی کە یەک ملیار و 400 ملیۆن ئەندامە، لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجی خۆی لەسەر پرسە ئەخلاقییەکانی دەوروبەری زیرەکی دەستکرد چڕکردووەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو پاپ پەیامێکی سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد بۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی (WEF) لە داڤۆس نارد و هۆشداری بە سەرکردە سیاسی و ئابووری و بازرگانییەکان دا کە ئەو تەکنۆلۆژیایە "نیگەرانییەکی جیددی" دەربارەی داهاتووی مرۆڤایەتییەوە درووست دەکات.

پاپ لە کۆبوونەوەی لووتکەی گرووپی حەوت لە ئیتاڵیا باسی لە زیرەکی دەستکرد کرد و ووتی کە خەڵک نابێت ڕێگە بدەن ئەلگۆریتمەکان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە