دانیشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ بڕیاردانی خێرا سەبارەت بە پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2025

دانیشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ بڕیاردانی خێرا سەبارەت بە پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2025
پەیامی کورد   ...    دانیشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ بڕیاردانی خێرا سەبارەت بە پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2025

له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بڕیاردرا به‌زووترین كات پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2025 په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییش له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، پێشتر به‌هۆی رازی نه‌بوونی به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ دواخرا.
نه‌رمین مەعروف  ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییش له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی موحه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرینگی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بوودجه‌ تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".

راشیگه‌یاندوه‌، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان هاوهه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیران بوون له‌ گرینگی په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری ماده‌ی 12ی یاسای بوودجه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 نێردراوه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و خوێندنه‌وه‌ئ یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كرا، له‌ لیژنه‌ی دارایی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، بڕیاربوو له‌ دانیشتنی 21ی ئه‌م مانگه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی رازی نه‌بوونی هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كان له‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ لابرا".

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە