بەرپرسانی ئەمریکا دەیانەوێت مووڵەت وەربگرن بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە نەرمەکاڵا هەناردە دەکەن بۆ چین

بەرپرسانی ئەمریکا دەیانەوێت مووڵەت وەربگرن بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە نەرمەکاڵا هەناردە دەکەن بۆ چین
پەیامی کورد   ...   بەرپرسانی ئەمریکا دەیانەوێت مووڵەت وەربگرن بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە نەرمەکاڵا هەناردە دەکەن بۆ چین

▫️ بەپێی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، ئێستا ئەم بابەتە لەژێر پێداچوونەوە دایە.

▫️ لە ووتارە بڵاوکراوەکەدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر پەکین و واشنتۆن نەگەنە ڕێککەوتنی بازرگانی، دەکرێت ئەمە یەکێک بێت لە ڕێوشوێنە تۆڵەسەندنەوەکان.

▫️ ترامپ ڕایگەیاند کە ئەمریکا باجی 100% لەسەر کاڵا چینییەکان دەسەپێنێت، لەسەرووی ئەو ئاستەی ئێستا چین دەیدات، لە مانگی نۆڤەمبەر یان پێشتر دەست پێدەکات.

▫️ دواتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ڕەنگە واشینتۆن جێبەجێ کردنی ئەو باجە نوێیە دوابخات بۆ ئەوەی کات بدرێت بە سەرکردەکانی هەردوو ووڵات بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە.

▫️ لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە لە ٨ی ئەم مانگەوە چین کۆنترۆڵی هەناردەکردن بەسەر ژمارەیەک کاڵادا بسەپێنێت، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە کانزا دەگمەنەکانەوە هەیە.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە