هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی خەڵكی كرماشان کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد ... هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی خەڵكی كرماشان کۆچی دوایی کرد
جەمشید عەزیزخانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵكی كرماشان، كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو ڕەزبەری ساڵی ١٣٣٥ لە دایك بووە و چالاكییە هونەرییەكانی لە دەیەی ٥٠ی هەتاوی لەگەڵ ئۆركێسترای ڕادیۆ كرماشان دەست پێكرد.
هونەرمەند جەمشید عەزیزخانی لە پێنج دەیەی چالاكی هونەری دا دەیان گۆرانیی لە پاش بەجێما، لەوانە; ئاڵبوومەكانی “سەفەرنامەی كوردستان” و “چۆپی كێش”.





