لاڤرۆڤ : لێدوانەکانی ترامپ لەسەر مووشەکەکانی تۆماهۆک هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گفتوگۆکانی ئەلاسکا نییە

پەیامی کورد ... لاڤرۆڤ : لێدوانەکانی ترامپ لەسەر مووشەکەکانی تۆماهۆک هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گفتوگۆکانی ئەلاسکا نییە
💬سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە میدیاکانی ڕووسیای ڕاگەیاند : هیچ کام لە لێدوانەکانی سەبارەت بە مووشەکەکانی تۆماهۆک هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گفتوگۆکانی ئەلاسکا نییە، تەنانەت دەڵێم، لە ڕووی چەمکییەوە یان پراکتیکی یەوە.
لێدوانەکانی تری: ١.
▫️ ڕووسیا هێشتا چاوەڕێی ووڵامی دیاریکراوی ئەمریکایە بۆ ئەنجامی دانووستانەکانی ئەلاسکا
▫️ مۆسکۆ لە هەر کاتێکدا ئامادەیە بۆ تاوتوێکردنی پرسە پراکتیکییەکان لەگەڵ واشینتۆن لە ئاستە جیاوازەکان دا بە پشت بەستن بەو شتانەی کە لە لووتکەی ئەلاسکا بەدەست هات.
▫️ ئەگەری گەیاندنی مووشەکی تۆماهۆک بۆ ئۆکرانیا گورزێکی گەورە لە ئاسۆی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەدات.
▫️ ڕووسیا ئاگاداری هەواڵەکانی فاینانشیاڵ تایمزی گرتووە کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا زانیاری دەدات بە کیێڤ بۆ هێرش کردنە سەر خاکی ڕووسیا - مۆسکۆ داوای ڕوونکردنەوەی لە واشینتۆن کردووە.
▫️ پەیوەندییە کارییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕێگەی کەناڵە جۆراوجۆرەکانەوە بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز پلانی بۆ دانەنراوە.
▫️ کیس کیلۆگ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا داوای "کۆتایی هێنان" بە ململانێکانی ئۆکراین دەکات.
ڤیتکۆف پیاوێکی عەقڵانییە – مۆسکۆ پێشوازی لێدەکات ئەگەر بەهرەکانی لە ئۆکراین وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان بدات.
▫️ هاوسەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆڵێکی بەسوود دەگێڕێت لە ململانێی ئۆکراین بەتایبەت لەسەر گەڕانەوەی منداڵان.
▫️ ڕووسیا چاوەڕێی ... کاردانەوەیە بەرامبەر بە پێشنیارەکانی سەبارەت بە مۆدێرنکردنی پرۆسەی ئەستەنبووڵ لەسەر ئۆکراین – تا ئێستا بێ دەنگییەکی تەواو هەبووە.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




