بەپەلە ...  ئەگەری کوژرانی مۆحسێنی ئێژەیی لە لایەن ئیسرائیل ەوە ڕاگەێندراوە

بەپەلە    ...     ئەگەری کوژرانی مۆحسێنی ئێژەیی لە لایەن ئیسرائیل ەوە ڕاگەێندراوە
پەیامی کورد   ...   ئەگەری کوژرانی مۆحسێنی ئێژەیی لە لایەن ئیسرائیل ەوە ڕاگەێندراوە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوابەدوای هێرشە چڕەکانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر زۆربەی دام و دەزگا گرینگەکانی حکوومەتی ئێران دەزگای هەواڵگری مووساد لە پەیامێکی تویتەری سەرسووڕهێنەردا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی غۆڵام حسێن مۆحسێنی ئێژەیی سەرۆکی هێز و دەزگای قەزایی و یاسایی  ئیران و هەروەها دانانی ئاماژەی پرسیار زۆرێک لە خەڵکی ئێرانی خستە شۆک و دڵخۆشی یەوە و هۆکاری ئەوەی کە لەوانەیە ئەم هەوالە ڕاست بێت ئەوەیە کە دوێنێ ئیسرائیل لە هەموو کاتێک زیاتر بە چڕی زۆربەی ناوچە گرینگەکانی تاران ی کردە ئامانج و لە هەمان حاڵدا سەرچاوەگەلی ئاگادار لە ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاندووە لە دوای هێرش گەلی زۆر ئەستەم و قورس و ڕێک و پێکی ئیسرائیل بۆ چەندین پێگەی گرینگی سەربازی و لەشکەری و ناوەندی فەرماندەیی پایتەختی ئێران پەیوەندی کردن لەگەڵ زۆربەی بەرپرسانی پلە باڵا و فەرماندەکان بڕدراوە .

هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی لە ڕەوشی زۆربەیان لە بەردەست نییە و تەنانەت لە ناوخۆی خودی دەسەڵاتی ڕژیمی ئێران یش سەرلێشێواوی یەکی بەرفراوان سەبارەت بە چارەنووسی ئەم کەسانە بەدی هاتووە .

کەشی ئەمنییەتی فەرمی دامەزراوەکانی ڕژیم ئەگەری بە ئامانج گرتنی ڕۆخسارگەلێک وەکوو ئێژەیی بەهێزتر کردووە .

ڕاپۆرتگەلی مەیدانی لە تاران و کەرەج ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاستی کوژراوانی هێزەکانی سوپا و بەسیجی ئێران لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل دا لە ئاستێکدا لە سەرەوەیە کە لاشەی هەندێک لە کوژراوەکان بە لۆریگەلی خاوەن سەلاجە سەر بە کۆمپانیاگەلی ماست و شیر لەوانەش کۆمپانیای میهەن ڕادەگوێزرێن .

شایەتحاڵانی ئەم ڕووداوانە لە ڕاگواستنی بەرفراوانی کوژراوەکان بۆ ناوەندەکانی نیزامی و هەروەها دەرمانخانەکان هەواڵ دەدەن لە حاڵێکدا کە دۆخی ئەمنییەتی تووند و هەروەها کێشە لە پەیوەندییەکان ئەگەری ئەوەی کە ڕاستی و چۆنییەتی ئەم هەواڵانە دژوار دەکات . لە هەما حاڵدا بە بەراوردگەلی سەرەتایی سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی ژمارەی کوژراوەکانی دوێنێ زیاتر لە ٦٠٠ کەس ڕاگەیاندووە . ژمارەیەکی بێوێنە کە لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران دا کەمتر بوونی هەبووە .

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە