بەپەلە ... هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران

بەپەلە   ...   هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران
پەیامی کورد    ...   هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگە جۆربەجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران فراوانتر کردووە. 

- ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە چەند هێرشێک بۆ سەر ئەندێمێشک لە پارێزگای خوزستان دەکەن.

- لە لاهیجان چوار تەقینەوەی قورس تۆمار کراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بنکەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەیەدا کراونەتە ئامانج.

- هەروەها لە ڕۆژئاوای تاران دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و دوو هێرشی جیاواز بۆ سەر ناوچەی پارچین ڕاگەێندراوە.

ئەم هێرشانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی جوون بە شێوەیەكی بەرفراوان لەدژی پێگەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان پێکرد.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە