ترامپ : بەڕاستی ئیسرائیل و ئێران ئازا بوون

ترامپ : بەڕاستی ئیسرائیل و ئێران ئازا بوون
پەیامی کورد   ...   ترامپ : بەڕاستی ئیسرائیل و ئێران ئازا بوون

بە گوێرەی هەواڵەکان دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکاوە ڕاگەێندرا و ووتی :  پێم وایە ئاگربەستەکەی ئێران و ئیسرائیل بێ سنوورە و بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت شەڕەکە کۆتایی هاتووە و پێموانییە ئەو دوو لایەنە جارێکی تر شەڕ بکەنەوە هەروەها ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانی دەڵێت : تاران بەنێوەندگیری قەتەر و پێشنیارێکی ئەمریکا ڕازی بوو بە ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل .

هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە : ناتانیاهوو فەرمانی بە وەزیرەکان کردووە تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە هیچ لێدوانێک لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە نەدەن .

 

 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە