بەپەلە ... دەنگی فڕۆکەی جەنگی و لەرزینەوە بەهۆی تەقینەوەکان

پەیامی کورد ... دەنگی فڕۆکەی جەنگی و لەرزینەوە بەهۆی تەقینەوەکان
هەواڵی بەپەلە | ڕاپۆرتی هاووڵاتیان لە باکووری ئێرانەوە : دەنگی فڕۆکەی جەنگی و لەرزینەوە بەهۆی تەقینەوەکان
دوابەدوای هێرشە بەربڵاوەکان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕاپۆرتی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی باکووری وڵاتەوە ئاماژە بە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان و لەرزینەوەی توند دەکەن:
▪️ هاووڵاتییەکی خەڵکی لاهیجان ڕایگەیاندووە کە گوێی لە دەنگی تەقینەوەی ترسناک بووە.
▪️ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بەنداوی سەنگەر بیستراوە و بە وتەی شایەتحاڵەکان هەست بە لەرزینێکی تووند کراوە.
▪️ هاوڵاتییەکی خەڵکی سیاهكل دەڵێ : ساتێک پێش ئێستا فڕۆکەیەکی جەنگی بەسەر ناوچەکەدا تێپەڕی و دەست بەجێ سێ تەقینەوەی ترسناک بیسترا”.
▪️ هەروەها لە فۆمن باس لەوە دەکرێت کە سەرەڕای ئەوەی دەنگی هیچ تەقینەوەیەك نەبیستراوە، پەنجەرەکان بۆ چەند چرکەیەک لەرزیون.
▪️ دانیشتووانی کەلاردەشت دەڵێن دەنگی فڕینی فڕۆکە سەربازییەکانیان بیستووە و پێدەچێت لە تاران بەرەو ئامانجەکان هەنگاو بنێن.
ئەم ڕاپۆرتانە ئاماژەن بۆ بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەكانی ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی نوێ بۆ سەر ناوەندەکانی ڕژێم.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




