بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆستێک: هەناردەی چەکی ڕووسیا بۆ هاوبەشە بیانییەکان ٢٣٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆستێک: هەناردەی چەکی ڕووسیا بۆ هاوبەشە بیانییەکان ٢٣٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
▫️ “لە ماوەی چارەک سەدەی ڕابردوودا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆستێک سێرگی چیمێزۆڤ ووتی : ‘هەناردەکردنی ڕۆستێک بووەتە پێشەنگ لە بازاڕی جیهانی چەک دا، بە شێوەیەکی بەرچاو قەبارەی داواکاری و پێداویستییەکانی زیادکردووە. کۆمپانیاکە زیاتر لە ٣٠ هەزار گرێبەستی لەگەڵ هاوبەشەکانی واژوو کردووە و بەرهەمەکانی هەناردەی زیاتر لە ١٢٠ ووڵات کردووە بە بەهای زیاتر لە ٢٣٠ ملیار دۆلار.’.
▫️ ئۆلیگ یڤتوشێنکۆ بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆستێک زیادی کرد: کۆمپانیاکە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا هەناردەی چەکی ٥ هێندە زیاد کردووە.
▫️ لە مانگی ئایاردا سەرۆککۆمار پووتین ئاشکرای کرد کە ڕووسیا لە ڕیزی پێنج پێشەنگی سەرەکی بازاڕی چەکی جیهانی دا ماوەتەوە و پێگەی پێشەنگی هەناردەکردنی لە زۆر بواردا پاراستووە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە