تام کاتن : بانگەشەی پزیشكیان سەبارەت بە فەتوای خامنەیی درۆیە ؛ ڕێژیمی ئێران هێشتا بەدوای توانای ئەتۆمی دا دەگەڕێت

پەیامی کورد ... تام کاتن : بانگەشەی پزیشكیان سەبارەت بە فەتوای خامنەیی درۆیە ؛ ڕێژیمی ئێران هێشتا بەدوای توانای ئەتۆمی دا دەگەڕێت
تام کاتن، سیناتۆری کۆماریخواز لە ئەمریکا، لێدوانەکانی مەسعوود پزیشكیانی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتکردەوە. پزشكیان لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی بە هۆی "فەتوا"ی خامنەیی یەوە بەدوای درووستکردنی چەکی ئەتۆمی دا نییە و درووست نەکردنی بۆمبی ئەتۆمی "باوەڕێکە" بۆ حکوومەتی ئێران.
ڕۆژی چوارشەممە کاتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : ئەمە درۆیەكە، ترامپ و سوپای ئێمە لە مانگی ژوئن گورزێکی گەورەیان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمی ئێران دا. جەختیشی لەوە کردەوە: هەرگیز ڕێگە بەم ڕژێمە نادەین کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، کۆماری ئیسلامی مووشەکی بالیستیکی تەقاندووە کە شارەزایان دەڵێن توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.
هەروەها ڕاپۆرتێکی ئەسۆشەیتێد پرێس لەسەر بنەمای وێنەکانی مانگی دەستکرد نیشان دەدات ئێران دووبارە دەستی بە بونیاتنانەوەی دامەزراوەكان كردووە.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




