تاکایچی بۆ ترامپ : ژاپۆن ناتوانێت دەستبەرداری LNG ی ڕووسیا بێت
 
					پەیامی کورد ... تاکایچی بۆ ترامپ : ژاپۆن ناتوانێت دەستبەرداری LNG ی ڕووسیا بێت
▫️ سەرچاوەکانی حکومەتی ژاپۆن ڕایانگەیاندووە، تاکایچی سانای سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە میانەی دانوستانەکانی ٢٨ی ئۆکتۆبەر لە تۆکیۆ بە دۆناڵد ترامپ ی سەرۆکی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، سەپاندنی سزا بەسەر هاوردەکردنی گازی سرووشتی شلکراوی ڕووسیا (LNG) بۆ تۆکیۆ ئەستەمە.
▫️ بەپێی سەرچاوەکان، تاکایچی جەختی لەوە کردووەتەوە کە کشانەوەی کتوپڕ لە گازی ڕووسیا دەتوانێت زیان بە سەقامگیری دابینکردنی وزە و ئابووری ووڵات بگەێت. تاکایچی ووتی : ئەگەر ژاپۆن لەم پڕۆژانە بکشێتەوە، ئەوە ڕووسیا و چین تەنها دڵخۆش دەبن.
▫️ ئەمریکا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە گرووپی حەوت ووڵات بە تەواوی کڕینی سەرچاوە وزەی ڕووسیا ڕابگرن. لە ئێستادا یەکێتی ئەورووپا بیر لە قەدەغەکردنی تەواوەتی هاوردەکردنی LNG ی ڕووسیا دەکاتەوە. بەڵام ژاپۆن نزیکەی 9%ی پێداویستییەکانی LNG لە ڕووسیا وەردەگرێت، بە شێوەیەکی سەرەکی لە پڕۆژەکانی ساخالین-1 و ساخالین-2، کە کۆمپانیاکانی میتسۆبیشی و میتسۆی ژاپۆنی تێیدا بەشدارن.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە 
						
					 
						
					 
						
					 
						
					 
						
					