ترامپ : ئێمە بەدوای کوشندەترین سوپای جیهاندا دەگەڕێین
پەیامی کورد ... ترامپ : ئێمە بەدوای کوشندەترین سوپای جیهاندا دەگەڕێین
سەرلەبەیانی سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە فەرمانی درووستکردنی سیستەمی بەرگری قوبە ئاسنین دەردەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتێک بەرەبەیانی سێشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەین کوشندەترین هێزی سەربازی لە جیهاندا هەبێت.
ترامپ لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە : بەم نزیکانە فەرمانی جێبەجێکردن واژوو دەکەم سەبارەت بە درووستکردنی سیستەمی بەرگری قوبە ئاسنین.
بەپێی هەواڵێکی سپۆتنیک، ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: "لەو کاتەوەی دەست بەکاربووم (وەک سەرۆکی ئەمریکا)، ٣٥٠ فەرمانی جێبەجێکردنم واژوو کردووە".
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها زیادی کرد: باج لەسەر ئەو کاڵایانە دەسەپێنین کە لە چین و هێندووستان و بەرازیلەوە دێن.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە