ترامپ بۆ عەباس : دەمەوێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبهێنم
پەیامی کورد ... ترامپ بۆ عەباس : دەمەوێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبهێنم
ترامپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە عەباسی ڕاگەیاندووە، کار بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بەگوێرەی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فەلەستین و بەرپرسێکی فەلەستینی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، بۆ یەکەمین جار لە دوای ساڵی ٢٠١٧ەوە، ڕایگەیاندووە کە کۆتایی هاتنی بەخشین بۆ کارەکانی شەڕی غەززە.
بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵی ئەکسیووس، لەو کاتەوەی ترامپ بڕیاری ناساندنی قودسی ڕۆژهەڵاتی وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئەوێی دا، عەباس و ترامپ قسەیان لەگەڵ یەکتر نەکردبوو.
بەڵام ئەو بانگەوازە دوایین نیشانەیە کە سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترامپ دەست پێبکاتەوە.
لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا ترامپ نامەیەکی بڵاوکردەوە کە لە عەباس ەوە پێگەیشت بوو، بەڵێنی دا کاربکات بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
عەباس لە نامەیەکدا بۆ ترامپ نووسیویەتی، سەیری گرتەی ڤیدیۆیی هەوڵی تیرۆرکردنی لەدژی ترامپ ی کردووە و زۆر نیگەران بووە.
سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین هەروەها نووسیویەتی : لە جیهانی یاسا و ڕێسادا جێگەی تووندوتیژی نییە.
هەروەها دۆناڵد ترامپ بە دەستی خۆی نامەیەکی بۆ عەباس نووسیوە و دەڵێت: مەحموود عەباس زۆر باشە. سوپاس شتەکان باشتر دەبن. هیوای باشترین بۆ دۆناڵد ترامپ”.
هەروەها بەرپرسێکی فەلەستینی ڕایگەیاند کە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان عەباس و ترامپ گەرم و گوڕ و دڵسۆزانە بووە.
عەباس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٥ی ئەم مانگە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ووتی کە ئامادەیە لەگەڵ ترامپ کاربکات بۆ بەدواداچوونی ئاشتییەکی دادپەروەر و هەمەلایەنە لەسەر بنەمای شەرعیەت و بنەما نێودەوڵەتییەکان.
نووسینگەی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین هەروەها ڕایگەیاند: لە بەرامبەردا ترامپ جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە وەستاندنی شەڕ و ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ عەباس و هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ناوچەیی و جیهانی لە هەوڵێکدا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
ئەو بەرپرسە ئاگادارە فەلەستینی یە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ترامپ ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت.
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان ترامپ و عەباس لە کاتێکدا بوو کە ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا یەکێک لە هاوپەیمانە ئایدیۆلۆژییە نزیکەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی دا بووە و چەندین جار کردەوەی وەک گواستنەوەی شوێنی… باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکان، کە ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی سەرکردەکانی فەلەستین.
بەڵام ترامپ چەندین جار داوای لە ناتانیاهوو کردووە کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت.
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە