دوای١٣ ساڵ ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە

دوای١٣ ساڵ ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە
پەیامی کورد   ...   دوای١٣ ساڵ ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە

دوای ١٣ ساڵ لە داخستنى باڵیۆزخانەکەی بەهۆی گرژی و قەیرانەکانى سووریاوە، ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە.

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویان کردەوە، کە ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق بە ئامادەبوونى وەزیری دەرەوەى دەسەڵاتی کاتى دیمەشق كردەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، پێنجشەممە بە ئامادەبوونى تۆماس باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا، بارەگای باڵیۆزی ئەمریكا بە فەرمی کراوەتەوە و ئاڵای ئەو ووڵاتە هەڵكرا.

ئەمەش یەكەم سەردانی بەرپرسێکی ئەمریکییە دوای داخستنی باڵیۆزخانەكە لە ساڵی ٢٠١٢ و هاوكات لەگەڵ سەرهەڵدانی گرژی و قەیرانەکان لە سووریا.

ساڵی ٢٠١١ کاتێک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە سووریا لە دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستی پێکرد و دوای ساڵێک و لە دیمەشق لە ٦ـی شوباتی ٢٠١٢ باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە دیمەشق کارەکانی ڕاگرت و داخرا.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە