ترامپ : بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکین

ترامپ : بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکین
پەیامی کورد   ...   ترامپ : بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکین

سەرۆکی ئەمریکا لێدوانەکانی پێشووی دووپاتکردەوە کە واشینتۆن "تاڕادەیەک نزیکە" لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا “تاڕادەیەک نزیکە” لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە: پێموایە ئێمە لە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران نزیک بووینەتەوە و پێموایە لە داهاتوویەکی زۆر دووردا ڕوودەدات.

ترامپ بانگەشەکانی پێشووی دووپات کردەوە: "ئێران نایەوێت لەناو بچێت و پێی باشترە ڕێککەوتنێک بکات؛ ڕێککەوتنێک کە لە ئایندەیەکی زۆر دووردا ڕوودەدات، هەروەها ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت و ئەوەش پرسێکی زۆر سادەیە، ئەگەر بتوانین بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بەبێ ئەوەی بۆمب لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بخەینە خوارەوە، ئەوە زۆر باش دەبێت".

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە