ڕۆیتەرز : بڕیار وایە ئێران لە کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە تۆمەتی پێشێلکردنی بەڵێنەکان مەحکووم بکرێت

 ڕۆیتەرز : بڕیار وایە ئێران لە کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە تۆمەتی پێشێلکردنی بەڵێنەکان مەحکووم بکرێت
پەیامی کورد   ...   ڕۆیتەرز : بڕیار وایە ئێران لە کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە تۆمەتی پێشێلکردنی بەڵێنەکان مەحکووم بکرێت

سێ دیپلۆماتکار ڕایانگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک ئامادە دەکات کە ئێران بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی پارێزبەندی تۆمەتبار دەکات. دیپلۆماتکاری چوارەم پشت ڕاستی کردەوە کە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا بڕیارنامەیەک دادەڕێژن، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.
دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند کە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر ئەندامانی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی چارەکی داهاتووی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکەدا ڕێوشوێن لە دژی ئێران بگرنەبەر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ئاژانسی ڕۆیتەرز، زلهێزەکانی ڕۆژئاوایی ئێران بە پێشێل کردنی بەڵێنەکانی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ یەکەمجار لە ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵدا ئیدانە بکەن. پێدەچێت ئەم هەنگاوە تاران توڕە بکات و دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە سزاکان و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ووڵاتەکە ئاڵۆزتر بکات.

ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپیەکانی لەوانە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا (ناسراو بە گرووپی E3)، پێشتر بڕیارنامەیان بۆ دەستەی پارێزگاری ئاژانس پێشنیار کردبوو کە پێویست بوو ئێران هەنگاوی وەک ڕوونکردنەوەی ئاسەواری یۆرانیۆم کە دۆزیبوویەوە بنێت.

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە