ناوەڕۆکی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکا بۆ ئێران 

ناوەڕۆکی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکا بۆ ئێران 
پەیامی کورد   ...   ناوەڕۆکی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکا بۆ ئێران 

ماڵپەڕی 'ئاکسیووس'ـی ئەمریکی ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی ئاشکرا کردووە و بڵاوی کردووەتەوە، ناوەندێکی هەرێمی بۆ بەرهەمهێنانی ووزەی ئەتۆم بەسەرپەرشتی ئەمریکا بونیات بندرێت و ئێران ببێتە ئەندام تیایدا، بەو شێوەیە دەتوانێت ووزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتی بەرهەم بهێنێت، بەڵام بەو مەرجەی تاران هەموو چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕابگرێت.

لەلایەکی دیکەوە کارۆلین لڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی ووتی؛ پێشنیازێکی نوێیان بۆ ڕێککەوتن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە پێشکەشی ئێران کردووە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئاماژەی بەوە داوە؛ پێشنیازەکەی ئەمریکایان بەدەست گەیشتووە و لەسەر بنەمای بەرژوەندییە باڵاکانیان ووڵامی واشینتۆن دەدەنەوە.

هەر بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی 'ئاکسیووس' ئەم پێشنیازەی ئەمریکا بەرهەمی کۆتا گەڕی دانووستانی تاران و واشینتۆن بووە لە ڕۆما، ئێستاش ئەمریکا پێشنیازەکەی کردووە بە نووسراو و پێشکەشی کردووە.
پێشنیازەکە لەلایەن عوممانی نێوەندگیرەوە پێشکەش کراوە و ئەمریکاش ڕەزامەندی لەسەر داوە.

ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە