لە سووریاوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

پەیامی کورد ... لە سووریاوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئێوارەی سێشەممە ڕایگەیاند:" دوو مووشەک لە پارێزگای دەرعای باشووری سووریاوە بە ئاراستەی جۆلان هەڵدراوە، ئەوەش بە یەکەم هێرش دادەندرێت دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەو ووڵاتە، بەڵام مووشەکەکان کەوتوونەتە چۆڵایی و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
هێزەکانی بەرگری ئیسرائیلی ئاشکرایان کرد، مووشەکەکان زیانی ماددیشی نەگەیاندووە، بەر لە گەیشتنی مووشەکەکانیش زەنگی ئاگادار کردنەوە کاتژمێر ١٠ی شەو بەکاتی ئەو ووڵاتە، لە شارۆچکەکانی حیسبین و ڕەمات مغشمیم لە جۆلان لێدراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئیسرائیل دەست بەجێ ووڵامی هێرشە مووشەکییەکەی داوەتەوە کە لە سووریاوە ئاراستەی کرابوو، وەک ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: چەند خولەکێک دوای هێرشەکەی ناو خاکی سووریا، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەک لەناو خاکی سووریا.
لەبارەی هێرشەکەی ناو خاکی سووریاش، ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند :" ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بەرپرسی یەکەم و ڕاستەوخۆیە





