کۆشکی سپی هۆشداری دەداتە ئێران : "پێشنیارەکەمان قبووڵ نەکەن، ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبنەوە".

کۆشکی سپی هۆشداری دەداتە ئێران : "پێشنیارەکەمان قبووڵ نەکەن، ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبنەوە".
پەیامی کورد   ...   کۆشکی سپی هۆشداری دەداتە ئێران : "پێشنیارەکەمان قبووڵ نەکەن، ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبنەوە".

کارۆلین لیڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی ئێوارەی سێشەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا ئۆفەرێکی "وورد و قبووڵکراو"ی پێشکەش بە ئێران کردووە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی ڕوونی سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا: ئەگەر ئێران ئەم پێشنیارە قبووڵ نەکات، ئەوا ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبێتەوە.
ووتەبێژی کۆشکەکە بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دژی ئێران، بانگەشەی ئەوەی کرد: ئۆفەرێک پێشکەش بە ئێران کراوە، ئەگەر ئێران قبووڵ نەکات، ئەوە ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی دەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، کارۆلین لیڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی، ئێوارەی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پرسگەلێک لەوانە ئێران کرد.
لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە داواکاری واشینتۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران و بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پیتاندنی سنووردار لەلایەن ئێرانەوە سەرەڕای لێدوانەکانی ترامپ، بانگەشەی کرد: "لە میدیاکان باس لە پرۆسەی دانووستان ناکەین".

لێڤیت بە ئاماژەدان بەوەی کە "سەرۆک هەڵوێستی خۆی لە بارەی ئێران بە ڕوونی خستۆتە ڕوو"، لێڤیت ووتی : ووتەبێژی کۆشکی سپی زیادی کرد: "ستیڤ ڤیتکەر نێردەی تایبەت پێشنیازە وورد و قبووڵکراوەکەی خۆی بۆ ئێران ناردووە و سەرۆک کۆمار هیوادارە ئەم پێشنیازە قبووڵ بکەن؛ ئەگەر قبووڵی نەکەن، وەک سەرۆک کۆمار بە ڕوونی باسی کردووە، ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبنەوە".

ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە