وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە حەماس دەکات

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە حەماس دەکات
پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە حەماس دەکات

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت : دوو بژارە لە بەردەم حەماس هەن، یان دەبێت بە پێشنیازی ئاگربەست ڕازی بێت، یان ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە.

ڕۆژی هەینی ، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای کرد، سوپای ئیسرائیل لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە، ئەمەش لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی حەماس و وێرانکردنی بنکە و بارەگاکانیان.

جەختی لەوەش کردەوە، سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر حەماس بەردەوام دەبێت، ئەمەش بە ئامانجی گەرنتی کردنی پاراستنی ئیسرائیل و سەربازەکانیان.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دەڵێت: دوای لەناوبردنی حەماس و وێرانکردنی بنکە و بارەگاکانیان، پلانی ئیسرائیل بۆ دەست بەسەرداگرتنی ڕووبەرێکی فراوان لە خاکی کەرتی غەززە جێبەجێ دەکەین.

کاتز، لەبارەی پێشنیازەکەی ڤیتکاف، ڕایگەیاند: ئێستا دوو بژاردە لە بەردەم حەماس هەن. یان دەبێت بە پێشنیازەکەی ڤیتکاف ڕازی بێت و ئاگربەست قبووڵ بکات، یان بە یەکجاری لەناوی دەبەین.


 

ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە