ترامپ : ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە "زۆر نزیکە"

پەیامی کورد ... ترامپ : ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە "زۆر نزیکە"
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە "زۆر نزیکە" و بەم زووانە ڕوودەدات. هەروەها ووتی، "زۆر باش دەبێت ئەگەر بتوانین لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن بەبێ ئەوەی بۆمب بخەینە خوارەوە".
دۆناڵد ترامپ، هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ ئلیۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریكی ڕایگەیاند، "زۆر نزیک بووینەتەوە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ یان سبەی چاوپێکەوتنتان لەگەڵ دەکەم".
ووتەكەی ترامپ لەكاتێك دایە، بەرپرسانی ئەمریکا چاوەڕوانی ووڵامی فەرمی حەماس دەکەن سەبارەت بەو پێشنیازەی کە خراوەتە بەردەستی كە ڕێککەوتنی پێشنیارکراوی ئاگربەستە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە غەززە.
سەبارەت بە دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، ترامپ ووتی، "زۆر باش دەبێت ئەگەر بتوانین لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن بەبێ ئەوەی بۆمب بخەینە خوارەوە، ئێران ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەوێت، ئێمەش نامانەوێت وازی لێ بهێنین".
ووتیشی، "چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لە داهاتوویەکی زۆر دوور نییە".
ئەوە لەكاتێكدایە سەرۆکی ئەمریکا هەینی لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ میوانداری ئلیۆن ماسک ی کرد كە كۆتایی بەكارەكەی هات لە كۆشكی سپی و ترامپ لەبارەیەوە ووتی، "ماسک یارمەتی داوم لە ئامادەکردنی پلانەکانی چاکسازی لە حکوومەت و بڕیاری سەپاندنی باج".
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




