وەزیری بەرگری ئەمریکا : چین خۆی بۆ هێرش کردنە سەر تایوان ئامادە دەکات

پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئەمریکا : چین خۆی بۆ هێرش کردنە سەر تایوان ئامادە دەکات
شەممە، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی هێزە سەربازییەکانی چین، مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەرکێکی گرینگ، کە ڕەنگە خۆیان بۆ هێرش کردنە سەر تایوان ئامادە بکەن.
هێگسێت لە میانی کۆڕبەندی ئاسایشی شانگریلا لە سەنگافورە ووتی: "ئەوە زانراوە، کە شین جین پینگ، سەرۆکی چین فەرمانی بە سەربازەکانی کردووە تا ساڵی ٢٠٢٧، هێرش بکەنە سەر تایوان، هەروەها سوپایەکی سەربازی بۆ ئەو کارە درووست دەکات، و ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەو ئەرکە."
هێگسێت داوای لە هاوپەیمانە ئاسیاییەکانی واشینتۆن کرد کە بە خێرایی خەرجییە سەربازییەکانیان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی چین زیاد بکەن.
هێگسێت هۆشداریدا لەوەی چین "خۆی ئامادە دەکات بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکانی زەریای هیندی و زەریای هێمن."
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو مەترسییەی چین درووستیکردووە ڕاستەقینەیە و ڕەنگە نزیک بێت"، دەشڵێت، پێکەن هیواخوازە زاڵ بێت و کۆنترۆڵی ئاسیا بکات.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە




